هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمەریکا بەڵێن دەدات بەشداری بکات لە دەستپێشخەری  WHO بۆ هەڵمەتی کوتانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا

ئەمەریکا بەڵێن دەدات بەشداری بکات لە دەستپێشخەری  WHO بۆ هەڵمەتی کوتانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا
ئەمەریکا بەڵێن دەدات بەشداری بکات لە دەستپێشخەری  WHO بۆ هەڵمەتی کوتانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا

2021-01-22 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

پسپۆڕی باڵای نەخۆشییە درمییەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکە بەشداری دەکات لە هەوڵەکانی جیهانی بۆ دابینکردنی ڤاکسینی کۆڤید-19 بۆ وڵاتە هەژارەکان.

دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی، سەرۆکی ئینستتوتی نیشتمانی بۆ نەخۆشییە درمییەکان و گەوەرە ڕاوێژکاری پزیشکی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا جۆو بایدن، ڕۆژی پێنجشەممە لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڤیدیۆییدا بە دەستەی جێبەجێکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕاگەیاند کە ئەمەریکا بەشداری دەکات لە بنکەی دەستڕاگەیشتنی جیهانی بە ڤاکسینەکانی COVID - 19 ، یان COVAX کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە بە ڕابەرایەتی ڕێکخراوی WHO ، هاوپەیمانی بۆ ئامادەسازی پەتا ، هاوپەیمانی ڤاکسین ، کە ڕێکخراوێکە لەلایەن بیل و میلیندا گەیتس بۆ کوتانی منداڵان لە هەژارترین وڵاتانی جیهاندا  بەڕێوە دەچێت. 

فاوچی گوتی بەرپەرچدانەوەی کۆڤید-19، بونیاتنانەوە پەتەوکردنی سیستمی تەندروستی لە سەرانسەری جیهان کارێکی ئاسان نییە. بەڵام گوتیشی دەبو ئەمە بکرێت لە کاتێکدا کۆمەڵگەکان وێران بوون بەهۆی تەشەنەسەندی ئەو پەتایە. ئاماژەشی بەوە کرد هەتا ئێستا زیاتر لە 90 ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ژمارەکەش هەتا دێت زیاد دەکات.  

ئەو گوتی " ئێمە پابەندین بە شەفافیەتەوە، بەو ڕووداوانەی کە لە ڕۆژانی سەرەتای پەتاکە ڕوویانداوە. پێویستە کە فێری ئەو وانە گرنگانە ببن کە چۆن خۆمان لە پەتاکانی داهاتوو بپارێزین."

فاوچی گوتیشی ئەمەریکا پابەندییە داراییەکانی بۆ ئاژانسی تەندروستی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ دەکات و پابەندییە کارییەکانی پێشووی خۆشی دەپارێزێت . قسەکانی فاوچی ڕۆژێک پاش فەرمانەکەی یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی بایدن بوو کە بەڵێنی دا پەیوەندییەکانی واشنتن لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی چاکبکاتەوە. سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند ئەمەریکا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکشێنێتەوە، ئەو ئاژانسەی تۆمەتبارکرد بە هاوکاریکردنی چین بۆ پەردەپۆشکردنی گەورەیی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە سەرەتا لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری ووهانی چینەوە سەری هەڵدا.

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریۆسیس لە وەڵامی ڕاگەیاندنەکەی فاوچیدا گوتی " ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆشە بۆ ڕێکخراوی WHO و ڕۆژێکی خۆشە بۆ تەواوی تەندروستی جیهان."

لەلایەکی ترەوە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندوە دەستپێشخەری covax ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندووە هەوڵ دەدات یەک ملیارو 800 ملیۆن بەشە ڤاکسینی کۆڤید-19 لە ساڵی 2021دا بۆ وڵاتە هەژارەکان بنێرێت.